د كومبونا ئه‌نجومه‌نێ وه‌زیران بەڕێزان مەحموود حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و د. ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، ده‌رباره‌ى دوا پێشهاتەکانی بابەتی بەجینۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعش دژ بە ئێزدی و پێکهاتە نەتەوه‌یى و ئایینییه‌كانى دیكه و دوا بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ژماره (٢٣٧٩)، سەبارەت بە پێکهێنانی تیمی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش، ڕاپۆرتێكیان پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كرد.
ئەنجومەنی وەزیران ئەم هەنگاوەی ئەنجومەنی ئاسایشی بەرز نرخاند و بە هەنگاوێکی گرنگی زانی بۆ بەرەوپێشچوونی دۆسیەی بەجینۆساید ناساندنی تاوانه‌كانى داعش دژ بە ئێزدی و مەسیحى و هەموو پێکهاتە نەتەوەیى و ئایینییەکانی دیكه، هه‌روه‌ها لیژنەی باڵای بەجینۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعشى راسپارد هەماهەنگی له‌گه‌ڵ ئەو تیمە نێودەوڵەتییە بكه‌ن.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران لیژنه‌كه‌ى ڕاسپارد هەموو ئەو بەڵگانەی لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا کۆکراونەتەوە، بخرێنە بەردەست تیمه‌كه بە ئامانجی بەسزاگەیاندنی ئه‌نجامده‌رانى تاوانه‌كانی دژ بە مرۆڤایەتی و جینۆساید بۆ ئه‌وه‌ى قوربانیانی ئێزیدی و مه‌سیحی و پێکهاتە نه‌ته‌وه‌یى و ئاینییەکانی دیكه لە قەرەبووكرنه‌وه‌ی زیانەکانیان سوودمەند بن. داوا لە حکوومەتی عێراقیش کرا ڕه‌چاوی هاوبەشیپێکردنی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت لە دادوەر و یاساناس و شارەزایانی ئەو بوارە لە کاتی جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش.
ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەسەر بەردەوامبوونی سیاسەتی خۆی سەبارەت بە پاراستنی ماف و ئازادییە ئاینییەکان کردەوە کە لە بنچینە سەرەکییەکانی مافەکانی مرۆڤن، باوەڕیشی وایە هەر هاووڵاتییەک مافی پارێزراوە لە هەڵبژاردنی باوەڕی ئایینیی خۆی، هەرێمی کوردستان